بەهۆی راگەیاندنی ماتەمینی بۆ كوژرانى هانییە رەخنە لە ئەردۆغان دەگیرێت تورکیە

نوچەنێت

موساوات دێرڤیشئۆغڵو، سەرۆکی ئی پارت ڕەخنە لە ڕاگەیاندنی ڕۆژێک ماتەمینی بۆ مردنی سەرۆکی حەماس دەگرێت و رایگەیاند، "ناکرێ بەدڵی رەجەب تەیب ئەردۆغان ماتەمینی نیشتیمانی رابگەیەنرێت."

ئەمرۆ هەینی (دووی/ئاب/2024) ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئی پارت لەپۆستێکدا لە تۆڕى ئێکس رەخنەى لەبڕیاری راگەیاندنی ڕۆژێک ماتەمینی کە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەگرێت بۆ تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس ڕاگەیەندرا بوو، کە بەرە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە بە موشەک لەلایەن ئیسرائیلەوە لە تارانی پایتەختی ئێران کوژرا.

دێرڤیشئۆغڵو لە پۆستەکەیدا ئاماژە بەوە دەدا، "تورکیا داب و نەریتی خۆی هەیە، نابێت هەرکاتێک سەرۆک کۆمار بیەوێت ماتەمینی رابگەیەنێت دەوڵەت ڕازیبێت بەم بڕیارە، هەرگیز جێگەی قبوڵکردن نییە ئەمە سەپاندنێکە بەسەر بڕیارەکانی میللەتی تورکیا. ئێمە ئەم بڕیارە ڕەتدەکەینەوە چونکە پێشێلکردنە بەسەر چەمکە گرینگەکانی تورکیا."

لە تورکیا بەهۆی کوشتنی هەنییە ڕۆژێک ماتەمینی نەتەوەیی لەلایەن سەرۆک کۆماری تورکیاوە راگەیەندرا، هەروەها لە دوێنێ شەوەوە ئاڵای تورکیا لە ئەنقەرە بۆ نێوە دابەزێنرا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین