سوودانی داوای ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامانجییەتی هەوڵەکانی چر بکاتەوە لە پێناو ڕاگرتنی هێرشی گرووپە جیاوازەکان لە عێراق بۆ سەر بارەگاکانی هێزەکانی ئەمەریکا.

ڕۆژی شەممە (27/تەمووز/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، "مەبەستییەتی فشار بخاتە سەر لایەنەکان بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا".

سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "چەند ڕۆژێکە سوودانی کار دەکات بۆ هاندانی ئەو لایەنانە بۆ وەستاندنی چالاکییەکانیان لە دژی هێزەکانی ئەمەریکا، بەتایبەتی دوای هێرشە موشەکییەکەی ئەم دواییەی سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد".

زانیارییەکان ئەوەش ئاشکرا دەکەن، "سوودانی پەیوەندی بە بەرپرسانی ئێرانەوە کردووە بۆ ئەوەی کاریگەرییان هەبێت، گروپە چەکدارەکان ڕازی بکەن بۆ کۆتایی هێنان بە نانەوەی ناکۆکییەکان".

ئەو هەوڵانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای ئەوە دێت، ڕۆژی پێنجشەممە (25/7/2024) سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، "بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد دوو مووشەکی بەرکەوتووە، ڕۆژی دواتر گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا پشتڕاستی هێرشەکەی کردەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین