سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی و جڤاتی گشتی و ئەندمانی ئەو بزووتنەوەیە دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (25/تەمموز/2024) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی ئاراستەی رێخكەر و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان كرد، لە پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمدا هاتووە، “له‌م ياده‌دا پێزانينم بۆ ڕۆڵى ديارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى سياسيى عێراقدا ده‌رده‌بڕم.”

دەقی پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:

له‌ يادى پازده‌ ساڵه‌ى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا، پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز عومه‌ر سه‌يد عه‌لى و به‌ڕێزان هه‌ردوو جڤاتى نيشتمانى و گشتى و ته‌واوى ئه‌ندامان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم.

وێڕاى داكۆكى له‌ گرنگى و پێويستيى هاريكاريى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگيى هه‌موو لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ هه‌رێمى كوردستان، له‌م ياده‌دا پێزانينم بۆ ڕۆڵى ديارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ ژيانى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى سياسيى عێراقدا ده‌رده‌بڕم، هه‌روه‌ها به‌ ڕێزه‌وه‌ له‌ هه‌وڵ و كۆششه‌كانى بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانم.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2024/7/25

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین