سەرۆکی یۆنان داوای چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ قوبرس لە ئەردۆغان دەکات تورکیە

نوچە نێت

کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان سەبارەت بە لێدوانەکانی ئەردۆغان لە قوبرس رایگەیاند، "قوبرس ئەندامی یەکێتی ئەورووپایە هەرگیز بیرلەوە ناکرێتەوە تاوەکوو ئێستا کە پەنجا ساڵە بەسەر ڕووداوی ساڵی (1974) تێدەپەرێت و ئەو وڵاتە بە دابەش دووی بمێنێتەوە."

ئەمرۆ دووشەممە (22/تەمموز/2024) ماڵپەری (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی یۆنان وەڵامی سەرۆکی تورکیا دەداتەوەو دەڵێت، "هیواخوازم کۆبوونەوەکان دەستپێبکات بۆ دەستەبەرکردنی چارەسەرێکی هەمیشەیی لە قوبرس."  

 میتسۆتاکیس کۆبوونەوەی خۆی و ئەردۆغانی لە لوتکەی ناتۆ لەواشنتۆن بیرخستەوە و گوتی، "هەروەکو چۆن بەویشم راگەیاند، ناکرێت بیرلەوەبکرێتەوە کە قوبرس ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە و پەنجا ساڵە بەسەر کارەساتی ساڵی (1974) تێدەپەرێت و تاوەکو ئێستا قوبرس بەدابەش دوو بمێنێتەوە."

سەرۆک وەزیرانی یۆنان داوایەک لە تورکیا دەکات و رایدەگەیەنێت، "هیوای ئێمە ئەوەیە هەردوو وڵات بەیەکەوە ئەم دەرفەتەی ئێستا بقۆزنەوە لە چوارچێوەی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبينەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک، هەروەها مەرجی پارێزبەندی لەهەر ڕێککەوتنێک کە دەبێت دان بە بەیەک سەروەری و تاکێک لەم وڵاتە دابنێت و بە هاووڵاتی بوون و تاکە کەسایەتییەکی نێودەوڵەتی." 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەکاتی گەرانەوەی لە لە یادی (50) ساڵەی چوونی سووپای تورکیا بۆ ئەو وڵاتە گوتی، "دۆسیەی قوبرس تەنیا ئی ئێمە نییە، بەڵکو دۆسیەی (85) ملیۆن هاوڵاتییە، دەستپێکردنوەی پرۆسەی دانوستاندن بەباش نابینم تاوەکو هاوکێشەیەکی هاوسەنگ دانەنرێت." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین