سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشە دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ناتەنیاهۆ هەڕەشە دەکات لەوانەی هێرشدەکەنە سەر ئیسرائیل، بە دوژمنانی وڵاتەکەی ناویان دەبات، جەخت لەوە دەکاتەوە هەر زیانگەیاندنێک بە وڵاتەکەی باجی قورسی دەبێت.

ڕۆژی یەکشەممە (21/تەمووز/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە، "دوژمنان هەوڵ دەدەن زیان بە وڵاتەکەمان بگەیێنن، بەڵام باجی قورس دەدەن".

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوەشکرد، "پەیامێکم بۆ دوژمنانی ئیسرائیل هەیە، ئێمە خۆمان دەپارێزین لە هەموو ڕوویەکەوە، بەڵام هەر کەسێک زیانمان پێبگەیەنێت باجێکی زۆر قورس دەدات، هیچ شوێنێک پارێزراو نابێت بۆیان".

ناتەنیاهۆ ڕاشیگەیاند، "فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشێکی قورسیان کردە سەر تیرۆریستان لە یەمەن، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم سزاکانیان بۆ سەر ئێران زیاتر بکەن چونکە پاڵپشتی دارایی حووسییەکان دەکات، مەشق و ڕاهێنانیان پێدەکات".

بە گوێرەی دوایین ئامارەکان جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس تا ئێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە (39,424) فەلەستینی کە زۆربەیان منداڵ، ژن و بەساڵاچوون، برینداربوونی زۆری لیکەوتووەتەوە. حووسییەکانی یەمەن هەمیشە جەخت لەوە دەکەنەوە، "پێویستە جەنگەکە بوەستێندرێت، بەردەوام دەبین لە هێرشەکانمان تا جەنگەکە کۆتایی دێت".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین