بایدن: هەرگیز نابێت ئەمەریکا ببێتە مەیدانی توندوتیژى و کوشتن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، پێویستە گفتوگۆکان باشتر بکرێن لە پێناو ئارامی وڵاتەکەمان بۆ ئەوەی کێشەی سیاسی ڕوونەدات، نابێت ئەمەریکا ببێتە شوێنی کوشتن.

ڕۆژی دووشەممە (15/تەمموز/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە وتارێکدا ڕایگەیاند، "داوا لە ئەمەریکاییەکان دەکەم خۆیان بەدووربگرن لە تووندوتیژی، هێزی گۆڕینی دەسەڵات هەمیشە لە دەستی خەڵکدایە".

سەرۆکی ئەمەریکا جەختی لەوەش کردەوە، "پێویستە ئەمەریکییەکان زیاتر بیر بکەنەوە، گوێ لە بۆچوونی جیاواز بگرن، بە دڵنیاییەوە ناکۆکی لە وڵاتێکی دیموکراسی وادا جێگای نابێتەوە، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین هیچ شوێنێک بۆ تووندوتیژی هەبێت لە ئەمەریکادا. پێویستە ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی ئاشتییانە لە ڕێگەی گفتوگۆ و هەڵبژاردنەوە  چارەسەر بکرێن نەک بە گوللە".

ڕۆژی شەممە (2024/7/13) لە پێنسلڤانیا لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا تەقە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و بەربژێری دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا کرا، بەهۆیەوە بەشی سەرەوەی گوێی ڕاستی بریندار بوو. ئەگەرچی هێرشەکە لەلایەن کۆمارییەکان و دیموکراتەکانەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان ئیدانە کرا، بەڵام لایەنگرانی ترەمپ دەڵێن دیموکراتەکان و میدیاکان تاوانبارن بە هاندانی ڕق و کینە دژی ترەمپ".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین