سەرۆک کۆماری ئێران: لەگەڵ عێراق پەرە بە پەیوەندییەکان دەدەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەمان بە گرنگەوە دەڕوانێتە پاراستن و بەهێزکردنی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ عێراق.

ڕۆژی سێشەممە (نۆی تەمموز/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک کۆماری عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا، "جەختیان لە بەردەوامی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانیان کردەوە".

میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، "لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق پیرۆزبایی لە مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری دەوڵەتی ئیسلامیی ئێران کردووە بە بۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا، جەختی لە پابەندبوونی عێراق کردووەتەوە بۆ پاراستن و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە و دانانی بناغەیەک بۆ هاریکاریی زیاتر لە داهاتوودا"

لە بەرانبەردا سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوە کردووەتەوە، "پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق قووڵتر دەبێت، گرنگی بە عێراق دەدەین، تێڕوانین و هەڵوێستی هاوبەشی زۆرمان هەیە کە ڕێگەخۆشکەرن بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگییەکان".

دوای سەرکەوتنی مەسعوود پزیشکیان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و بوونی بە سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکردەکانی کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆزباییان ئاراستە کرد، هیوای پەرەپێدانی هەماهەنگییەکانیان خواست.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین