سەرۆك بارزانی: گفتوگۆمان بونیاتنەرانە بوون
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشیەممە (سێی تەممووز/ 2024) سەرۆک بارزانی دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، ڕایگەیاند، ئامانج لەو سەردانە بەهێزکردنی ئەو هەوڵانەیە کە پێشتر لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە دراون و بوونەتە هۆی باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان.
سەرۆک بارزانی لە بەشێكی دیكەی قسەكانی سوپاسی هەریەك لە سوودانی، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و بەرپرسانی دیکەی کرد لە چارەسەرکردنی کێشەکان و گوتی، نیەتی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و سەردانەکەمان بەو ئامانجەیە.
سەبارەت بە كۆبوونەوەی نێوانیان سەرۆک بارزانی گوتی، "ئەگەر نیازی باش هەبن، هیچ کێشەیەک، چارەکردنیان زەحمەت نابێت. سوپاس بۆ خوا ئەم نیازانە هەن و برام، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەم نیازانە سەرکردایەتیی وڵات دەکات؛ بەو نیازانەی ئێمەی گەیاندووەتە ئەم بارودۆخە ئاسوودەیە. هیوادارین ئەنجامەکان لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکاندا بن."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment