پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی رووسیا لەگەڵ ڕۆژئاوا بە بنبەست دەگات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا ڕایگەیاند، بەهۆی دوژمنکارییە بەردەوامەکانی ئەمەریکا و ڕۆژئاوا، وڵاتەکەمان ناچار دەبێت پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا کەم بکاتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە (27/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، سێرگی ریابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا هۆشداری دەدات و ڕایگەیاند، "بەهۆی پشێوی و ناکۆکی لە پەیوەندییەکانماندا لەگەڵ ئەمەریکا و ڕۆژئاوا، هەوڵدەدەین پەیوەندییەکانمان لەگەڵیان کەم بکەینەوە".

ریابکۆڤ دووپاتى دەکاتەوە، "ئێمە هێشتا هەنگاوێکی لەو جۆرەمان دەستپێنەکردووە، بەڵام ڕازی نین بەو کردەوانەی وڵاتان لە دژمان ئەنجامی دەدەن. لێکۆڵینەوەمان بۆ کەمکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانمان دەستپێکردووە، بەڵام لە داهاتوو بڕیاری یەکلایی کەرەوە دەدەین".

جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتیشی، "ئەمەریکا چەک و تەقەمەنی پێشکەش بە هێزەکانی ئۆکراینا دەکات و ئەوان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتمان بەکاریدەهێنن. وڵاتان دەستیان کردووە بە بلۆککردن و دەستبەسەرداگرتنی سەرمایەکانی رووسیا، هەموو ئەمانە ئاماژەی نەرێنین بۆ پەیوەندییەکانمان لە داهاتوودا".

ئەم وتانەی جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا دوای ئەوە دێت چەندین جارە وڵاتان پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆکراینا دووپاتکردووەتەوە، لە بەرانبەردا رووسیا بە هەموو شێوەیەک ئەم جۆرە پاڵپشتییانەی ڕەتکردووەتەوە و وەک دژایەتیکردنێکی وڵاتەکەی سەیر کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین