ئۆتۆمبیلی ئافرەتێک لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا دەسووتێنرێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

شەوی ڕابردوو کاتژمێر(3) ی سەر لە بەیانی لە شاری هەولێر ئۆتۆمبیلی ئافرەتێک دەسووتێنرێت. ئافرەتەکە گومانی بکەری کارەکە ئاشکرا دەکات.

شەوی ڕابردوو (27/26/حوزەیران/2024) ئۆتۆمبیلێکی جۆری هۆندای تۆکسۆن لە بەردەمی ماڵەکەیدا لە گەڕەکی ڕۆشنبیری هەولێر، دەسووتێنرێت.

ئافرەتەکە دەڵێت" کاتژمێر (3)ی سەر لە بەیانی دراوسێکان تەلەفۆنیان بۆکردم گوتیان، وەرە دەرەوە وا ئۆتۆمبیلەکەت دەسووتێت. کاتێک هاتمە دەرەوە دراوسێکان هەوڵی کوژاندنەوەیان دەدا". 

سەبارەت بە هەبوونی کێشە لەگەڵ خەڵک ئافرەتەکە گوتی " کێشەم لەگەڵ پیاوەکەم هەیە و کێشەکەمان لە دادگایە و گومان دەکەم ئەو سووتاندبێتی، بۆ ئەوەی زیاتر دڵنیابم چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی برایانی پۆلیسم".

ئافرەتەکە ڕوونیدەکاتەوە کە ئاگرەکە لە لای سەکنەوە بەردراوەتە ئۆتۆمبیلەکە، بە هاوکاری تیمی ئاگر کوژێنەوە توانراوە ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە. زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین