سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل: جەنگ بەردەوامە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، قۆناغی ڕووبەڕوو بوونەوەی تووند دژی حەماس لە کەرتی غەزە کۆتایی دێت، بەڵام جەنگەکە کۆتایی نایەت تا ئەو کاتەی ناوچەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارانی حەماس دەردەهێنین.

ڕۆژی دووشەممە (24/حوزەیران/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بلاویکردەوە، بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "کۆتایی بە ڕووبەڕوو بوونەوەی تووند دەهێنێن دژی چەکدارانی حەماس بۆ مەبەستی جوڵاندنی هێزەکانمان بۆ باکوور و بۆ ئەوەی دانیشتووانی ناوچە چۆڵکراوەکان بگەڕێنەوە، بەڵام جەنگ کۆتایی نایەت".

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گوتیشی، "بەهۆی فراوانبوونی ناکۆکییەکانمان لەگەڵ چەکدارانی حزبوڵڵا، بە دڵنیاییەوە هێزی زیاتر لە ناوچەکەدا بڵاو دەکەینەوە بە شێوەیەکی دیپلۆماسی یاخود بە جۆرێکی تر".

ناتەنیاهۆ جەختی لەوەش کردەوە، "ئامادە نیم کۆتایی بە جەنگەکە بهێنم و چەکداران بەم جۆرەی ئێستا هەیە بەجێبهێڵم. سوپای وڵاتەکەمان بەردەوام دەبێت لە جەنگ، بەڵام شەڕی تووند کۆتایی پێدێت".

نۆ مانگ نزیک دەبێتەوە لە تێپەڕبوونی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس، هاووڵاتیانی سڤیل قوربانی سەرەکی جەنگەکەن و ڕۆژانی زۆر سەخت بەسەردەبەن، بە گوتەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە جیاوازەکانی بواری مرۆیی، "دۆخی مرۆیی لە ڕەوشێکی زۆر خراپدایە". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین