ژنە دکتۆرێک کە هەموو ژیانی کرد بە کاری خێرخوازی دیمانە و راپۆرت

نوچەنێت: ئافرەتان

یەکێک لە گوتە بەناوبانگەکانی ئیلیزابێت گابلێر ڕۆز، ئەوەیە کە دەڵێت" مرۆڤەکان وەک شووشەی لێڵی پەنجەرەکان وان، کاتێک خۆر بە دەرەوەیە تیشک دەدەن و دەدرەوشێنەوە و کاتێک تاریکی دایان دەپۆشێ دەبێ چرایەک لە ناوەوە داگیرسێ بۆ ئەوەی جوانییە ڕاستەقینەکەیان دەربکەوێ".

ئیلیزابێت گابلێر ڕۆز، یەکێکە لە ژنە بە ناوبانگ و کاریگەرەکانی جیهان، کە تائێستا مێژوو شانازی پێوەدەکات. لە ساڵی1926 لە سویسرا لە دایکبووە. لە دوای جەنگی جیهان بە شێوەی خۆبەخش لە پڕۆژەی (خزمەتگووزاری بێبەرامبەری ناونەتەوەیی بۆ ئاشتی) دەستی بەکارکردن کرد. یارمەتی ئەو بریندارانەی دەدا کە لە کەمپەکانی پۆڵەندا و ئەڵمانیا، کۆکرابوونەوە. هەروەها یارمەتی پێشکەشی پڕۆژەی بنیاتنانەوەی ئەڵمانیا دەکرد. 

لە ساڵی 1957 گەڕایەوە سویسرا و ژیانی هاژینی پێکهێنا هەروەها بڕوانامەی پزیشکی وەرگرت، لە دوای وەرگرتنی بڕوانامەوە دەستی بە کاری پزیشکی کرد.

لە ساڵانی پەنجا بۆ درێژەدان بە کاری پزیشکی سەردانی وڵاتە یەکگرتووەکان و لە وێ چووە بەشی دەروونناسی لە ساڵی 1963 بڕوانامەی لە زانکۆی (کۆلۆرادۆ) وەرگرت. 

ئیلیزابێت، لە ژیانیدا کاری خێرخوازی زۆر کرد و هەفتانەش وانەی بۆ ئەو کەسانە دەگوتەوە کە لە حاڵی مردندا بوون بە هۆی نەخۆشییەوە. ئامانجی ئەو خزمەتکردنی مرۆڤایەتی بوو. لە ساڵی ١٩٩ کتێبێکی بە ناوی (لە مەرگ و مردندا) چاپکرد. دواتر کتێبێکی بە ناوی (بەسەرهاتی ژیان و مرن) یەکێک لەو کەسانەیە کە بۆ ڕوونکردنەوەی لایەنەکانی مردن کاری کردووە. 

لە ژیانیدا زیاتر لە (25) پلەی دکتۆرا و ڕێز لێنانی پێبەخشراوە. هەروەها خەڵاتی هاوڵاتی بەکەڵک و خەڵاتی خێرخوازی مۆدێرنی وەرگرتووە.

لە کۆتایی ژیانیدا هەوڵی خانوویەک بۆ منداڵانی گیرۆدە بە نەخۆشی ئایدز، لە ڤێرجینیا بکاتەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین