وەزارەتى بەرگریی ئەمەریکا ستایشى رۆڵى پێشمەرگە دەکات کوردستانی

نوچە نێت

ژەنەڕاڵ پاترین رایدەر، گوتەبێژى وەزارەتى بەرگریى ئەمەریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، هەبوونى پێشمەرگە لە چوارچێوەى هێزە چەکدارەکانى عێراق کاریگەرى گەورەى لەسەر سنووردارکردنى تواناکانى رێکخراوى تیرۆرستى داعش هەبوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە (19/ حوزەیران/ 2024) ماڵپەڕى (شەفەق نیوز) بڵاوى کردەوە، گوتەبێژى وەزارەتى بەرگریى ئەمەریکا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، لە رابردوو هەبوونى هێزەکانى پێشمەرگە چوارچێوەى هێزەکانى عێراق کاریگەرى گەورەى لەسەر رێگرى لە هێرشە تیرۆرستییەکانى داعش هەبووە.

رایدەر، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى ئاماژەى بەوەش کرد، لەگەڵ حکومەتى عێراق و هاوبەشەکانی دیکەمان لەوانەش پێشمەرگە لەو ناوچەیە پێکەوە کاردەکەین. 

سەبارەت بە ئامانجى کارکردنیان گوتەبێژەکەى پتناگۆن گوتى، "ئامانجمان رێگرى و سنووردانانە بۆ دەرکەوتنەوەى جارێکى دیکەى رێکخراوى تیرۆرستى داعش."

دەربارەى رۆڵى پێشمەرگەش دەڵێت، بوونى پێشمەرگە لە چوارچێوەى هێزە ئەمنییەکان کاریگەرى گەورەى لە رێگرى لە تواناکانى داعش هەبوو لە (10) ساڵى رابردوو بینیمان، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر توانا و کاریگەرییەکانى ئەو هێزانە کاتێک پێکەوە کاردەکەن."

ئەو ژەنەڕاڵە ئەمەریکیە بەڵێنى دابینکردنى پێداویستییە سەربازییەکان بۆ هاوبەشەکانیان دەدات بۆ ئەوەى جارێکى دیکە رێکخراوى تیرۆرستى داعش سەر هەڵنەداتەوە و بە یەکجارى کۆتاییان پێ بهێنن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین