هەڵوێستی ئێران سەبارەت بە عێراق یەکلایی بووەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەمان پاڵپشتی لە سێ بابەتی سەرەکی دەکاتەوە بەرانبەر بە عێراق و پەیوەندییەکانمان بەردەوام دەبێت.

ڕۆژی یەکشەممە (16/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند، "پشتیوانی یەکپارچەیی خاکی عێراق، بەدەستهێنانی سەقامگیری و پەرەپێدانی خۆشگوزەرانی ئابووری سێ پرسی گرنگن لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران بەرانبەر عێراق".

باڵیۆزی ئێران لە عیراق ڕاشیگەیاند، "جەخت دەکەینەوە لە پەیوەندی برایانەی نیوان هەردوو وڵات، هەماهەنگ و هاوکار دەبین بۆ گرتنەبەری هەر هەنگاوێك لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە هەمەجۆرەکانمان".

ئێران و عێراق دوو وڵاتی دراوسێن و پەیوەندی جیاوازیان لە نێواندا هەیە بۆ نموونە، هاوبەشی ئابووری بەهێزیان هەیە. نزیکەی (%25) ی داهاتی نانەوتی ئێران لەلایەن عێراقەوە دابین دەکرێت، زیاتر لە سێ هەزار کاڵای جۆراوجۆری ئێرانی هەناردەی عێراق دەکرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین