ئیسرائیل بە شێوەیەکی کاتی وەستاندنی ئۆپراسیۆنەکانی ڕاگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، وەستاندنێکی تاکتیکی لە باشووری غەزە جێبەجێدەکەین، لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕاگرتنەکەدا ڕێگە بە گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان دەدەین.

ڕۆژی یەکشەممە (16/حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (ئەلجەزیرە) بلاویکردەوە. سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بۆ ماوەیەکی کاتی ئۆپراسیۆنەکانمان لە کاتژمێر هەشتی بەیانی تا حەوتی ئێوارە ڕادەگرین بۆ ئەوەی یارمەتییەکان بگەیێندرێتە ناوچە گەماڕۆ دراوەکان".

چەندین جار ڕێکخراوەکانی فریاگوزاری، نەتەوە یەکگرتووەکان، وڵاتان، "هۆشداریان دا لەوەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح لە باشوری غەزە کە لە سەرەتای مانگی ڕابردوودا دەستیپێکرد و بووە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە یەک ملیۆن فەلەستینی، دەروازە سەرەکییەکانیان گرتووە کە زۆربەی خۆراک و پێداویستییە سەرەکییەکانی دیکە لە ڕێگەیەوە دەگەیێندرایە هاووڵاتیان و بە تەواوی گەماڕۆی ناوچەکە درابوو لەلایەن ئیسرائیلەوە". 

ئەم ڕاگەیاندنە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ شەممە (15/6/2024) لە بۆردومانێکی حەماسدا هەشت سەربازی ئیسرائیلی کوژران.

جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس زیاتر لە (8) مانگە بەردەوامی هەیە، بەهۆی جەنگەکەوە زیاتر لە (37) هەزار فەلەستینی گیانیانلەدەستداوە، ژمارەیەکی زۆر برینداربوون و ئاوارەبوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین