هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ فەلەستین کەم دەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەرپرسێکى ئەمەریکا ڕایگەیاند، بەهۆی خراپی کەشوهەوا و بارودۆخی دەریا، گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ فەلەستین لە ڕیگەی بەندەرەکانی غەزە کەم دەبێتەوە.

ڕۆژی شەممە (15/حوزەیران/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، کاربەدەستێکی ئەمەریکی باسی لەوە کردووە، "بە شێوەیەکی کاتی گەیاندنی هاوکارییەکان لە ڕێگەی ئەو بەندەرەی لە کەناراوەکانی غەزە دروست کرابوو بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ فەلەستین ڕادەگیرێت بەهۆی خراپی بارودۆخی کەشوهەواوە".

لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو گەیاندنی یارمەتییەکان لە ڕێگەی ئەو بەندەرەوە دەستیان پێکرد کە ئەمەریکا دروستی کردووە، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "(13) بارهەڵگری یارمەتی گواستراوەتەوە بۆ کۆگاکان، کە نزیکەی (900) تەن بوو چونکە نەتواندرا بگەیێندرێت بۆ هاووڵاتیان".

هاوکات جێگری گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "بەردەوامین لە وەرگرتنی زانیاری و دڵنیا بوونەوە لەوەی کە کەی بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە و هاوکارییە مرۆییەکان دووبارە دەگەیێندرێتەوە بۆ هاووڵاتیان".

سێ مانگ بەر لە ئێستا جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانی لە ڕێگەی بەندەریکەناراوەکانی غەزە ڕاگەیاند لەبەر ئەوەی هاووڵاتیانی فەلەستین لە دۆخێکی خراپدا بوون و برسییەتییەکی زۆر بوونی هەبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین