ئیسرائیل پێچەوانەى هەوڵەکانى ئەمەریکا بۆ ڕاگەیاندنى ئاگربەست مامەڵە دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس، بەڵام ئیسرائیل بەردەوامە لە بەرەو پێشچوون.

ڕۆژی دووشەممە (10/ حوزەیران/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرد، "سەبارەت بە ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین گفتوگۆ دەکات".

بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ئێمە پابەندین بە هەوڵەکانمان و بەردەوام سەرکەوتن تۆمار دەکەین، ئامادە نین بچینە ژیر داواکارییەکانی حەماسەوە".

بەرپرسێکی باڵای چەکدارانی حەماس ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "پێویستە ئەمەریکا فشاری زیاتر بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی داگیرکارییەکان و کۆتایی هێنان بە جەنگ، ئێمە ئامادەین وەڵامی ئەرێنیمان بۆ هەر دەستپێشخەرییەک هەبێت لە پێناو کۆتایی هێنان بە جەنگ".

هەشت مانگی ڕابردووی جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە (37) هەزار فەلەستنی، کاربەدەستانی فەلەستین باس لەوە دەکەن بە تەنیا لە ماوەی (24) کاتژمێری ڕابردوودا (40) تەرم گەیشتووەتە نەخۆشخانەکان و هەزاران کەسی دیکە لە ژێر وێرانکارییەکاندا گیانیانلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین