سوودانی: ئامانجمانە پەرە بە پەیوەندییەکانمان بدەین لەگەڵ وڵاتان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆک وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، هەوڵەکانمان بۆ گرنگیدان بە ڕێگای گەشەپیدان چرتر کردووەتەوە و دەستپێشخەری و هاوکاری بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆژە گرنگەکان هەیە.

ڕۆژی یەکشەممە (نۆی حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "دەستپێشخەری باش هەیە بۆ ڕیگای گەشەپێدان و دروستکردنی پرۆژەکان، کۆمپانیایەکی چینی پێشنیاری هاوکاری کردووە بۆمان".

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کۆمپانیای چینی پێترۆچین، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "دروستکردنی پرۆژە و بە تایبەت ڕێگای گەشەپێدان تایبەتمەندی و گرنگی خۆی هەیە، مەبەستمانە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کۆمپانیا جیاوازەکانی وڵاتان بەرەو پێشەوە ببەین".

سوودانی ڕاشیگەیاند، "عێراق بە پەرۆشە لە هەموو بوارەکاندا پەیوەندی و هەماهەنگی زیاتری لەگەڵ چیندا هەبێت، بوونی کۆمپانیا جیاوازەکانی وڵاتان هەماهەنگی و پەرەسەندنەکانمان زیاتر دەکات و حکومەتی عێراق ئامادەی هەموو کار ئاسانی و دەستپێشخەرییەکە بۆ کۆمپانیاکان".

هەریەکە لە وڵاتانی تورکیا، عێراق، قەتەر و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب دەستپێشخەرییان دەستپێکرد بۆ دامەزراندنی ڕێڕەوێکی بازرگانی نوێ کە کەنداو بە ئەوروپاوە دەبەستێتەوە. ئەم ڕێگایە پێی دەگوترێت ڕێگای گەشەپێدان و دوایین ڕێڕەوی ئابوورییە لە ناوچەکەدا، تێچووی پرۆژەکە نزیکەی (20) ملیار دۆلارە و زۆربەی داراییەکەی لەلایەن قەتەر و ئیماراتەوە دابین دەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین