بەسەرهاتی کچێکی کورد خەڵاتێکی نێودەوڵەتی وەردەگرێت هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

بەسەرهاتی تراژیدیای کچێکی کوردی تەمەن 16 ساڵان، ژمارەیەک ژمارەیەک خەڵاتی (64)ە مین فێستیڤاڵی فیلمی کراکۆڤی بەدەستھێنا.

فیلمی دۆکیومێنتاری (دارەکان بێدەنگن)، باس لە چیڕۆکی تراژیدیای کچێکی کوردی تەمەن (16) ساڵان بە ناوی (ڕونا) و خێزانەکەی دەکات.

ناوەڕۆکی چیرۆکی فیلمی (دارەکان بێدەنگن) باس لە ژیانی خێزانێکی کورد دەکات، کە کچێکی تەمەن (16) ساڵ تێیدا پاڵەوانی ڕووداوەکەیە. بەسەرهاتەکە باسکردنە لە ئازارونەهامەتییەکانی خێزانێکی کورد، کە دەیانەوێت کۆچ بەرەو ئەوروپا بکەن و لەسەر سنوری نێوان پۆلۆنیا و بیلاڕوس، گیریان خواردووە.

کاتێک دایکی (ڕونا) کۆچی دوایی دەکات و ئەوان لە ناو دارستانەکانی سەر سنور دەمێننەوە، ئەم کارەساتە وا لە (ڕۆنا) دەکات بە ناچاری ھەوڵ بدات جێگای دایکی بگرێتەوە و ئەو ئەرکانەی کە لەسەر دایکی بوو ئەو جێبەجێیان دەکات، (ڕونا) ئاگاداری چوار برا بچووکەکەی و باوکی دەبێت کە  باوکییان دوای لە دەستدانی ھاوسەرەکەی تووشی خەمۆکی دەبێت.

دەرھێنەر ئاگنێشکا زوڤێفکای پۆلۆنی، ئەم دۆکیۆمێنتارییەی بەرهەمهێناوە. فیلمەکە لە چوارچێوەی (64)ەمین فێستیڤاڵی فیلمی کراکۆڤ لە پۆلۆنیا، خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکۆمێنتاری پۆڵۆنی سەرووی 30 خوولەکی و خەڵاتی (Special Mention) وەرگرت. ھاوکات لەلایەن دادوەرانی فێستیڤاڵەکەوە، بۆ خەڵاتی فیلمی ئەوروپی (KFF Recommendation to the European Film Award) پێشنیاز کرا و خەڵاتێکی تایبەتیش بە (ڕونا) درا.

فێستیڤاڵی فیلمی کراکۆڤ لە لیستی تایبەتی پاڵاوتنەکانی خەڵاتی ئۆسکار دایە لە بەشەکانی (کورتە فیلم، فیچەر، ئەنیمەیشن، فیلمی دۆکیۆمێنتاری).

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین