کۆمکاری عەرەبی داواى وەستاندنى جەنگى ئیسرائیل و فەلەستین دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

کۆمکاری عەرەبی داوای ڕاگرتنی بەپەلەی جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین دەکات و ڕایدەگەیێنێت، پێویستە دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین دروست بکرێت.

ڕۆژی چوارسەممە (پێنجی حوزەیران/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بلاویکردەوە، کۆمکاری عەرەبی ڕایگەیاند، "پرسی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس بابەتێ لە پێشینەیە و داوای نیوەندگیری زیاتر دەکەین بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ، دۆخێکی سەخت لە فەلەستین هەیە".

سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی ڕایگەیاند، "شەڕێکی وێرانکەر بوونی هەیە، بە تەنیا لە غەزە زیاتر لە (2.3) ملیۆن کەس ڕووبەرووی جەنگ، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و جینۆساید بوونەتەوە، داوا دەکەین ئیسرائیل پابەند بێت بە یاسا نیودەوڵەتییەکان و هەموو تاوانکارییەکان بە تووندی ڕەتدەکەینەوە".

وڵاتانی ئەندامی کۆمکارەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "پێوسیتە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆڵی زیاتر و گرنگتر ببینێت، پاڵپشتی زیاتر بۆ گەلی فەلەستین پێویستە، تاکە چارەسەر ئاشتی و دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستینە".

هاوکات کۆمکارەکە باسی لە، "هەموو هاوکاری و پشتیوانییەک بۆ فەلەستین کردەوە، دووپاتی بەردەوام بوونی کردەوە لە پێناو بەرگریکردن، هەماهەنگی و پشتگیریکردنی وڵاتان بۆ فەلەستین".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین