ئیسرائیل: ژمارەیەکی زۆر لە بارمتەکانمان لە غەزە کوژراون عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لەگەڵ ئەوەی هەوڵ هەیە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس، ئیسرائیل لە دوایین پێشهاتدا ڕایگەیاند، بە گوێرەی زانیارییەکانمان زۆربەی بارمتەکانمان لە غەزە کوژراون.

ڕۆژی سێشەممە (چواری حوزەیران/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ئیسرائیل باس لە دوایین زانیارییەکان دەکات، "سەرەڕای ئەوەی لە کاتی ئاگربەستدا هەندێک لەو (250) هاووڵاتییەمان کە بارمتە بوون لای حەماس ئازاد کراون، بەڵام ئاگادارین کە زۆرێک لە ئەوانی تر بە مردوویی دۆزراونەتەوە".

حکومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "(120) هاووڵاتیمان لە زیندانن، (43) یان لەلایەن بەرپرسانی ئیسرائیلەوە بە مردوویی ڕاگەیێندراون لە کات و سەرچاوەی جیاوازدا و بەم شێوەیە نزیکەی یەک لەسەر سێیان کوژراون". 

 لە سەرەتای جەنگەوە بەرپرسانی حەماس بە بەردەوامی هەڕەشەی لە سێدارەدانی بارمتەکانی دەکرد وەک بەرپەرچدانەوەیەک بەرانبەر هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل، بەردەوام دووپاتی ئەوەیان دەکردەوە، "بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە زۆرێک لە بارمتەکان گیانیانلەدەستداوە".

هەوڵە نێوەندگیرییەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست یان کۆتایی هێنان بە جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس بەردەوامە، بەڵام ئیسرائیل بەردەوامە لە بەرەو پێشچوونەکانی و ڕاگەیاندنی، "بەردەوام دەبین تا چەکدارانی حەماس لە ناو دەبەین و کۆتاییان پێدەهێنین".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین