گوتەبێژی حکومەتی ئێران: لە دەرەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هیچ ئیمتیازێک نادەین ئێران

نوچه‌نێت

گوتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، لە گفتوگۆکانی ڤیێنا لە دەرەوەی چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هیچ ئیمتیازێک نادەین.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم" نزیک لە سوپای پاسداران بڵاوی کردەوە، عەلی رەبیعی گوتەبێژی حکومەتی ئێران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتى، "لە ڕووی تەکنیکییەوە دەکرێ لە ماوەیەکی کورتدا هەموو گەمارۆکان هەڵبوەشێنەوە و ڕێککەوتنەکە زیندوو بکرێتەوە و هیوادارین لە درێژەی گفتوگۆکاندا هەموو لایەنەکان بگەن بەو ئامانجە. ئێمە بۆ وەرگرتنی مافی خۆمان پەلە ناکەین و ئامادە نین لە دەرەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هیچ ئیمتیازێک بدەین. ئەمریکا دەتوانێ خێرا بەڵێنەکانی جێبەجێ بکاتەوە و ئێمەش خێرا تاقی دەکەینەوە بزانین ئایا بەڵێنەکانی جێبەجێ دەکات یان نا و دوای دڵنیابوونەوەمان دەگەڕێینەوە بۆ ڕێککەوتنەکە".


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین