يەکێتی ئەوروپا: دڵنیاين لە خولی داهاتووی گفتوگۆکانی ڤیێنا ڕێککەوتن دەکرێت
نوچهنێت
ڕۆژی چوارشەممە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "بی بی سی" بڵاوی کردەوە، سەرەڕای ئەو قسانەی نوێنەری یەکێتی ئەوروپا، بەڵام بە ڕۆژنامەنووسانی گوت ئەو گفتوگۆیانە پرۆسەیەکی دژوارە و چەندین پرسی سیاسیی و تەکنیکی لە خۆ دەگرێ و بە شێوەی هاوتەریب گفتوگۆ لەسەر هەر دوو پرسەکە دەکرێت.
مورا گوتی، گفتوگۆکان گەیشتوونەتە پرسە سەرەکییەکان، بۆیە "لۆژیکییە شاندەکان بە مەبەستی ڕاوێژکردن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای خۆیان بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان".
پێش ئەوەی خولی پێنجەمی گفتوگۆکانی ڤیێنا کۆتاییان پێ بێت، عەباس عەراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کە بەرپرسی شاندی ئێرانە، گوتبووی " گفتوگۆکان گەیشتوونەتە خاڵێک کە هەمو لایەنەکان لەو بڕوایەدان دەکرێ چارەسەر بکرێن".
بڕیارە خولی شەشەمی گفتوگۆکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران، هەفتەی داهاتوودا دەست پێ بکەنەوە.
چەند ڕاپۆرتێک بڵاو کراونەتەوە سەبارەت بەوەی کە دەقی ڕێککەوتنی کۆتایی نووسراوە، هەرچەندە مورا گوتی هێشتا هیچ شتێک نەگەیشتووەتە خاڵی کۆتایی.
ئەوە یەکەمین خولی گفتوگۆکان بوو کە دوای بڵاوبوونەوەی ناوی کاندیدەکانی سەرۆک کۆماری لە ئێران بەڕێوە چوو. لایەنە بەشداربووەکان لە گفتوگۆکانی ڤیێنا هیوایان خواست پێش گۆڕانی کابینە لە ئێران، گفتوگۆکان بگەنە ئەنجام بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێت ئێران هێشتا ئەو بڕیارە سەرەکیانەی نەداوە کە پێویستە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بیاندات.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران کە دوایین هەفتەکانی هەشت ساڵ سەرۆک کۆماریی خۆی تێدەپەڕێنێ گوتوویەتی ئەگەر "ئیرادەی جدی" هەبێت، گەمارۆکان تا پێش گۆڕینی کابینەکەی ئەو هەڵدەوەشێنەوە.
لە ڕابردوودا، ئەو کاتانەی گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی ئێران و وڵاتانی جیهان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران نزیک دەبوونەوە، عەلی خامنەیی ڕابەری کۆماری ئیسلامی داوای دەکرد گفتوگۆکان تا پێکهاتنی کابینەی نوێ ڕاوەستن بەڵام پێدەچێت گفتوگۆکانی ئەمجارە بڕیار نییە تا هاتنە سەر دەسەڵاتی کابینەی داهاتوو دوا بخرێن.
ئامانجی گفتوگۆکانی ڤیێنا هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران و گەڕانەوەی ئێران بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانە.
هاوکات لەگەڵ گفتوگۆکانی خولی پێنجەم، ڕافائیل گروسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گوتی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ٥ ساڵ پێش، وەڵامدەرەوەی گۆڕانکارییە ئەتۆمییەکانی ئەم ساڵانەی دوایی ئێران نییە و پێویستە چەند مەرجێک زیاد بکرێن.
هەروەها لە ڕاپۆرتێکدا بۆ ئەنجومەنی باڵای بڕیاردانی ئاژانس گوتویەتی ئێران هێشتا وەڵامێکی رازیكهرى سەبارەت بەو گەردەی یورانیۆم کە لە سێ بنکەی ئەتۆمی ئەو وڵاتەدا دۆزراوتەوە و پێشتر ئاژانسی ئاگادار نەکردووەتەوە، نەداوەتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment