کۆشکی سپی: مۆسکۆ بەرپرسیارە لە بەرانبەر چارەنووسی ناڤالنی عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جین ساکی گوتەبێژی کۆشکی سپی، وێرای ئاماژەکردن بە دۆخی ئالێکسی ناڤالنی لە زیندان و نیگەرانییەکان سەبارەت بە نەخۆشبوونی، وتی مۆسکۆ ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە له‌ به‌رانبه‌ر چارەنووسی ناڤالنیدا و پێویستە وەڵامی کۆمەڵگەی جیهانی بداتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "دەنگی ئەمریکا" بڵاوی کردەوە، گوتەبێژی کۆشکی سپی دوێنی  لە میانەی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "ئێمە جارێکی تر جەخت دەکەینەوە، حکومەتی ڕووسیا دەربارەی چارەنووسی بەڕێز ناڤالنی لە زیندان بێت، بەرپرسیارە و پێویستە وەڵامی کۆمەڵگەی جیهانی بداتەوە". 
ساکی وتیشی: "هەر بەو جۆرەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەمان ڕایگەیاند، ئێمە دەربارەی پەرپه‌رچدانەوە و وەڵاممان لە ئەگەری مردنی بەڕێز ناڤالنی لە زیندان، بە ئاشکرا لێدوان نادەین: بەڵام بێ گومان ئەو ڕووداوە کاریگەری دەبێ لەسەر ڕووسیا و بێ وەڵام نامێنێتەوە". 
ئالێکسی ناڤالنی یەکێکە لە ڕابەرانی ئوپۆزسیۆنی ڤلادیمیر پۆتین و ئێستا لە زیندانە و ماوەی سێ هەفتەیە مانی لە خواردن گرتووە. 
ساکی هاوکات وتیشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێداگرانە خوازیاری هەڵسوکەوتی مرۆڤانە لەگەڵ بەڕێز ناڤاڵنی و ئازادکردنییەتی. 
پێشتر کۆشکی سپی لە ڕاگەیێندراوێکدا هەواڵی پەیوەندی تەلەفۆنی جیک سۆلیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیدارەی بایدن لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیای بڵاو کردەوە و وتی، "هەر دوو لایەن جگە لە باسکردن دەربارەی ئەو پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتیانەی جێگای نیگەرانی هەر دوو لایەنن، سەبارەت بە ئەگەری بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرۆکانی هەر دوو وڵات کە سەرۆک بایدن پێشنیازی دابوو، ڕاوێژیان کرد.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین