ئۆزگور ئۆزێل و ئەحمەد تورک لە بارەگای جەهەپە کۆبوونەوە
نوچەنێت
ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە لە بارەگای پارتەکەی لەگەڵ ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی شارەوانی ماردین کۆبوونەوە، ئەمەیش دواى ئەوەى ئەحمەد تورک لە دۆسییەی کۆبانی سزای (10) ساڵ زیندانی بەسەر سەپێندرا.
ئەمڕۆ شەممە (یەکى حوزەیران/2024) ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، سەرۆکی نوێی جەهەپە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، کە کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداریان لەگەڵ ئەحمەد تورک لە بارەگای حزبەکەی ئەنجامداوە و رایگەیاند، "ئێمە دژی سیاسەتی قەیومین کە ئیرادەی گەلی پشتگوێ خستووە."
ئۆزێل ئاماژەی بەوەشداوە، "نەخشە رێگای ئێمە ئەوەیە کە دەبێت بەزووترین کات هەموو رێگرییەک و ئاستەنگێک لەبەردەم سیاسەتی دیموکراسی تورکیا لاببردرێت."
سەرۆکی جەهەپە لە پۆستەکەیدا کە وێنەی خۆی و ئەحمەد تورکی داناوەو رایگەیاندووە، "لە بارەگای گشتی پارتەکەمان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی ماردین کۆبووینەوە."
دوای ئەوەی ئەحمەد تورک لە دۆسیەی کۆبانی بە (10) ساڵ زیندونی سزادرا، سەبارەت بە بڕیاری دادگا رایگەیاند کە بڕیارەکە سیاسییە و بڕیاری دادوەرنییە و هیچ پەیوەندییەکیشی بە یاساوە نییە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment