تانکەکانی ئیسرائیل چوونە ناو ڕەفەح عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دانیشتوانی ڕەفەح ڕایانگەیاند، تانکەکانی ئیسرائیل هاتنە ناو ڕەفەحەوە و سوپای ئیسرائیلیش باس لە بەردەوامی چالاکییەکانیان دەکەن بێ ئاماژەدان بە چوونی سوپای وڵاتەکەی بۆ ناو ئەو شارە.

ڕۆژی سێشەممە (28/ئایار/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، دانیشتوانی ڕەفەح باس لە، "گەیشتنی تانکەکانی ئیسرائیل بۆ ناو ڕەفەح دەکەن کە بەهۆیەوە پیکدادان و ڕووبەڕوو بوونەوە لە نێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس ڕوویداوە".

دانیشتوانى ئەو شارە ئاماژە بەوە دەکەن، "ماوەیەکە ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ ئۆپراسیۆن و هاتنە ناو ڕەفەح دەکات، سەرکردەکانی جیهان سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکەن، هەموو جیهان دەزانیت ئێمە لە دۆخێکی سەختدا ژیان بەسەر دەبەین".

دانیشتوانی ڕەفەح گوتیشیان، "تۆپباران و هێرشکردن بەردەوامی هەیە، خێزانەکان مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە و بە درێژایی شەو بەردەوامین لە ڕۆیشتنمان بۆ ناوچەکانی تر".

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، "لە سەرەتای ئەم مانگەوە و بەهۆی مەترسی هێرشکردن لەلایەن ئیسرائیل و بەردەوامی بۆردوومانەکان نزیکەی (یەک) ملیۆن هاووڵاتی مالەکانیان بە جێهێشتووە لە ناوچەکەدا".

ئەگەرچی دادگای نێودەوڵەتیی داد ڕۆژی هەینی (24/5/2024) داوای لە ئیسرائیل دەستبەجێ هێرش و ئۆپراسیۆنەکان بۆ سەر ڕەفەح ڕابگرێت و ڕێگە بە گەیشتینی هاوکارییەکان بدات بۆ هاووڵاتیانی فەلەستینی، بەڵام ئیسرائیل بەردەوامە لە فراوانکردنی هێرشەکانی ئەنجامەکەی چوونی تانکەکانی بوو بۆ ناو ڕەفەح.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین