دەستدرێژی دەکرێتە سەر کچۆڵەیەک هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

کەسێکی نزیک لە بنەماڵەکە دەستدرێژی دەکاتە سەر کچۆڵەیەکی سیانزە ساڵان، لە ئەنجامدا کچەکە خۆی دەسووتێنێت گیان لە دەستدەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (29/ئایار/2024) لە شاری سلێمانی، دانیشتنی دادگا سەبارەت بەم کەیسە بەڕێوەچوو بەڵام بەبێ ئەنجام دانیشتنەکە بۆ کاتێکی تر دواخراوە.

بەپێی زانیارییەکان، کچەکە خاوەن پێداویستی تایبەت بووە. خزمێکی ماڵەکە دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەری، دوای ئەوە کچەکە خۆی سووتاندووە و گیانی لە دەستداوە. بکەری ڕووداوەکە دەستگیرکراوە.

دایک و باوکی کچەکە خەڵکی پارچەیەکی تری کوردستانن و دانیشتووی دەوروبەری شاری سلێمانین. تا ئێستا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، هیچ زانیاری و لێدوانێکی سەبارەت بەم کەیسە بڵاونەکردووەتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین