یەکەمین ژنبوو کە چووە کۆلێژ دیمانە و راپۆرت
یەکەمین ژن بووە چووەتە کۆلێژی (ئۆبێرلین) لە ئۆهایۆ، لە ساڵی 1874 خوێندنی تەواوکردووە. دواتر بووە یەکێک لە وتاردەرانی دژ بە کۆیلەیی لە (ماسا چوست) . داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافی ئافرەتان بوو. لە ساڵی 1850 یەکەمین ئەنجوومەنی مافی ژنانی دامەزراند.

لە ساڵی 1855 لە گەڵ یەکێک لە خەباتگێڕان دژی سستمی کۆیلەیی هاوسەرگیری کرد. لوسی دژی سستمی باو و جیاکاری ڕەگەزی نێر و مێ لە دوای هاوسەرگیری نازناوی هاوسەرەکەی وەرنەگرت بەڵکو هەر لەسەر نازناوی خۆی مایەوە. 

وێڕای ئیشەکانی خۆی پاڵپشتی لە یەکێتی ئەمەک ناسی نەتەوەیی ژنان دەکرد، کە لە ماوەی شەڕی مەدەنیدا لە لایەن (سوزان ئانتۆنی و ئیلیزابێت ستانتۆن)  بەڕێوەدەبرا. تاکو خۆی لە ساڵی 1861 بە سەرۆکی ئەنجوومەنی مافی دەنگدانی ژنانی (نیوجێرسی) هەڵبژێردرا. ئەو ڕێكخراوەبوو کە خۆی لە دەستەی دامەزرێنەرانی بوو. 

هەر لەم ساڵەدا بە ئامانجی خەباتکردن بۆ بەدیهێنانی مافی دەنگدان بۆ ئافرەتان، چووە نیویۆرک، لە ساڵی 1868ئەنجوومەنێکی مافی دەنگدان بۆ ژنانی دروستکرد.

لە ساڵی 1869 لوسی ئەنجوومەنی مافی دەنگدان بۆ ژنانی ئەمریکای دامەزراند. ئەم ڕێکخراوە هاوکاری ماددی بۆ دەرچوونی بڵاوکراوەیەک بە ناوی (ڕۆژنامەی ژنان) کۆدەکردەوە. دواتر هەر خۆی بوو بە سەرنوسەری گۆڤارەکە.

لوسی تا کۆتایی ژیانی بەردەوامبوو لە خەباتکردن، دژ بە جیاکاری ڕەگەزی و سستمی کۆیلەیی، لە ساڵی 1893 کۆچیدواییکرد. وەکو ژنێکی خەباتگێڕێ بە دەستهێنانی مافەکانی مرۆڤ ناوی لە مێژوودا تۆمارکرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین