ئیسرائیل دژى فەڵەستین هەڕەشە لە چەند وڵاتێک دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئیسرائیل هەڕەشە لەو وڵاتانە دەکات کە فەڵەستین وەک دەوڵەت دەناسێنن و دەڵێت، بە دڵنیاییەوە تۆڵە دەکەینەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە (23/ئایار/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند، "هۆشداری بەو وڵاتانە دەدەین کە لە دوای جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس، دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە و بێگومان بەرپەرچی ئەم هەنگاوەیان دەدەینەوە".

باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەڵمانیا ڕاشیگەیاند، "وڵاتان دەیانەوێت پاڵپشتی لە تیرۆریستان بکەن، وەڵاممان دەبێت بۆ ئەو هەڵوێستەیان و ئەم یەکگرتنەیان دژی وڵاتەکەمان مایەی شەرمەزارییە بۆیان".

گوتەبێژی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا جێبەجێکردنی هەر بڕیارێکی دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکانی دووپاتکردەوە و گوتی، "ئەگەر بڕیاری دەستگیرکردنی ناتەنیاهۆ دەربکرێت و سەردانی وڵاتەکەمان بکات بێگومان ئەڵمانیا پابەند دەبێت بە بڕیارەکە و جێبەجێی دەکات و ئێمە هەمیشە پابەندین بە یاساوە".

چەندین جار داوا لە دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان کراوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و چەند بەرپرسێکی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس دەربکرێت و تا دێت پشتگیری وڵاتان بۆ هەنگاوێکی لەم شێوەیە و جێبەجێکردنی دوای دەرکردنی بڕیارەکە زیاتر دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین