ڕووسیا بەردەوامە لە بە ئامانج گرتنی ژێرخانە گرنگەکانی ئۆکراینا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

کاربەدەستانی ئۆکراینا ڕایانگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر خارکێڤ دوو کەس کوژران و لانیکەم حەوت کەسی تر بریندار بوون.

ڕۆژی پێنجشەممە (23/ئایار/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر خارکیڤ فراوانتر کردووە و کاربەدەستانی ئۆکراینا دەڵێن، "دوو کەس کوزران و حەوت کەس بریندار بەهۆی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر خارکیڤ".

سەرۆکی شارەوانی خارکیڤ ڕایگەیاند، "هێرشی ڕووسیا زیانی بە ژێرخانە گرنگەکانی وەک گواستنەوە، شارەوانی، بازرگانی گەیاندووە و ئاگرکەوتنەوە ڕوویداوە، هاووڵاتیان زەرەرمەندی سەرەکی بوون".

فەرمانڕەوای ڕووسیا پشتڕاستی هێرشەکانی کردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "هێزەکانمان (10) جار هێرشیان کردە سەر خارکیڤ، لە هەر شارۆچکەیەک دوو کەسیان بریندار کردووە".

بە گوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی خارکیڤ، "بۆمبی جۆراوجۆر لە هێرشەکاندا بەکارهێندراون، زیان بە ژێرخانەکان و ماڵی هاووڵاتیانی سڤیل گەیشتووە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین