پۆڵەندا سوپای وڵاتەکەی بەهێزتر دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

پۆڵەندا ئامادەکاری دەکات لەئەگەری ڕووبوونەوەی ئەو وڵاتە لەگەڵ ڕووسیادا و بۆ ئەم مەبەستە سوپای وڵاتەکەی بەهێزتر دەکات.

ڕۆژی سێشەممە (21/ئایار/2024) ماڵپەڕی (فڕانس 24) بڵاویکردەوە، "پۆڵەندا هەنگاوە سەربازییەکانی بەرەو پێش دەبات و ئامادەکاری دەکات بۆ بەهێزترکردنی سوپای وڵاتەکەی لە داهاتوودا".

ئەم ئامادەکارییەی پۆڵەندا دوای داگیرکردنی ئۆکراینا دێت لەلایەن ڕووسیاوە، دەسەڵاتدارانی وارشۆ جەخت لەوە دەکەنەوە، "لەوانەیە لە داهاتوو ڕووسیا کرداری نەرێنی دژی وڵاتەکەمان بهاوێژێت، دەمانەوێت تا (2035) بەهێزترین سوپامان لە ئەوروپا هەبێت، زۆرترین هاووڵاتیمان پەیوەندی بە سوپاوە بکەن و بێنە ریزیانەوە".

پۆڵەندا دەکەوێتە کیشوەری ئەوروپا و پێنجەم جەنجاڵترین وڵاتی یەکێتیی ئەوروپایە. خزمەتی بەزۆری سەربازی لە وڵاتەکە بوونی نییە، بەهۆی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرایناوە هاووڵاتییەکی زۆری وڵاتەکەی پەنابەر بوون و ڕوویان لە شارەکانی تری ئەوروپا و جیهان کردووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین