ڕووسـیـا و چـیـن ڕێـکـکـەوتـن ئابووری جیهان
سندوقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا،  ڕێککەوتنی وڵاتەکەی و کۆمپانایەکی چینی، بۆ بەرهەمهێنانی ساڵانە 100 میلیۆن ڤاکسینی (سپۆتینگ V)ی ڕووسی، لە وڵاتی چین رایگەیاند.

نوچەنێت

سندوقی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا، ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا، ڕێککەوتنی نێوان  ڕووسیا و کۆمپانیایHualan Biological) Bacterin)، سەر بە کۆمپانیایی گەورەی چین( Hualan Biological Engineering) ڕاگەیاند؛ بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە ڕووسیا سالانە 100 میلیۆن ڤاکسینی (سپۆتینگ V)ی، لە چین بەرهەمدەهێنێت و، لە قۆناغی یەکەم 50 میلیۆن دانیشتوانی چین، لەئەو پرۆژەیە سودمەند دەبن 

تا وەکوو ئێستا، پێکووتەی دژە کۆرۆنای ڕووسی(سپۆتینگ V)، لە 60 وڵاتی جیهان بۆ زیاتر لە 3 میلیار کەس بە کارهاتووە، تایبەتمەندییەکانی ئەو ڤاکسینەی ڕووسیا و، نرخەکەی فاکتەری سەرەکین لە زیاد بەکارهێنانی ئەو ڤاکسینە. 

کاریگەرییەکانی ئەو ڤاکسینە بە، 91.6% دەخەمڵێنرێت و، لە پلەکانی گەرمای 2 بۆ 8ی سەرووی سفر پارێزاوە و تێکناچێت. 

لەئەو بارەیەوە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی وەبەرهێنانی ڕووسی، كيريل دميترييف ڕایگەیاند؛ چین یەکێکە لە هاوکارە سەرەکییەکانمان، لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی ڕووسی، کە بۆ پاراستنی تەندروستی خەڵکی جیهان بەکاردەهێنرێت و، سەلماندی، کە کاریگەر و سەلامەتە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین