نەتەوە یەکگرتووەکان داوای بەپەلە ڕاگەیاندنی ئاگربەست دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکرتووەکان ڕایگەیاند، دۆخی مڕۆیی لە فەڵستین لە مەترسی سەختدایە و پێویستە بەپەلە ئاگربەست ڕابگەیێندرێت.

ڕۆژی چوارشەممە (15/ئایار/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "مەترسییەکانی دۆخی غەزە تەنها هاووڵاتیانی مەدەنی نەگرتووەتەوە بەڵکو کارمەندانی مرۆیی ڕێکخراوەکانیش گرتووەتەوە، پێویستە ئاگربەستی بەپەلە ڕابگەیێندرێت و بارمتەکان ئازاد بکرێن".

ئەم گوتانەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای ئەوە دێت بەهۆی هێرشێکی نەناسراوەوە بۆ سەر ئۆتۆمبێلی نەتەوە یەکگرتووەکان یەکەم کارمەندی نێودەوڵەتی لە ڕەفەح کوژرا. نەتەوە یەکگرتووەکان باسیان لە، "دوستکردنی لێژنەیەک کردووە بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیان دەربارەی کوژرانی کارمەندەکە".

هەڕەشە و بەرەوپێشخوونەکانی ئیسرائیل بۆ ڕەفەح بەردەوامە و دۆخی مرۆیی سەختی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت. ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەڵەستینییەکان (UNRWA) ڕایگەیاند، "لە ئەگەری فراوانبوونی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح بە دڵنیاییەوە ژمارەی قوربانیان و ئاوارەبوون بەرز دەبێتەوە".

بە گوێرەی ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی هەڕەشەکانی ئیسرائیلەوە لە هەفتەی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا لانیکەم (450) هەزار کەس لە غەزە ئاوارە بوون  و زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتی سڤیل داوای پەنابەریان کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین