سوپای ئیسرائیل فشارەکانی بۆ سەر ڕەفەح زیاد دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەهۆی زیادبوونی فشارەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح و هێرش و بۆمببارانەکان شەوێکی مەترسیدار و سەخت لە فەڵەستین بەڕێکراو کوژران و برینداربوونی هاووڵاتیانی لێکەوتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە (12/ئایار/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە. فشارەکان بۆ سەر کەرتی غەزە و ڕەفەح بە تایبەتی تا دێت زیاتر دەبن و گیانلەدەستدان و قوربانی لێدەکەوێتەوە. سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، "کۆنتڕۆڵی زۆربەی ئەو ناوچانەمان کردووە کە پێشتر کۆنتڕۆڵمان نەکردبوو".

هاووڵاتییەکی دانیشتووی ئەو ناوچەیە دەڵێت، "بۆمببارانکردن لە ئاسمان و زەوییەوە نەوەستاوە، هەموو شوێنێکی گرتووەتەوە بە تایبەت ئەو شوێنانەی ئەو کەسانەی ماڵەکانیان لەدەستداوە و بە ناچاری لەوێ نیشتەجێن وەک قوتابخانەکان. هاووڵاتیانی سڤیل بوونەتە قوربانی و مەترسی بۆ سەر گیانمان هەیە".

چەکدارانی حەماس باسیان لە وەڵامدانەوەیانى هێرشى ئیسرائیل دەکەن و ئاماژە بەوە دەکەن، "لە چەند ناوچەیەکی جیاواز بە موشەکی دژە تانک و بۆمب بەرپەرچی هێزەکانی ئیسرائیلمان دایەوە، بەهۆی فشارە بەردەوامەکانەوە هاووڵاتیانی سڤیل ڕەفەح جێدەهێڵن".

بەهۆی فشارە بەردەوامەکانی ئیسرائیل و تێپەڕاندنی شەوێکی سەخت و بۆمببارانکردن هاووڵاتیانی سڤیل ڕەفەح جێدەهێڵن و بۆ جارێکی تر یاخود چەندین جاری تر بەرەو شوێنی تر دەڕۆن لە پیناو پاراستنی سەلامەتی و گیانلەدەستنەدان و بریندار نەبوونیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین