حەماس: هەوڵەکانی ئاگربەست گەڕاونەتەوە قۆناغی دواوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دوای ئەوەی ئیسرائیل بە هەموو شێوەیەک ڕێککەوتنی ئاگربەستی ڕەتکردەوە، حەماس ڕایدەگەیێنێت هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک و ئاگربەست گەڕاونەتەوە دواوە.

ڕۆژی شەممە (11/ ئایار/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بلاویکردەوە، چەکدارانی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و ڕێککەوتن ئەنجامی باشی نەبووە و گەڕانەوە بۆ قۆناغەکانی سەرەتای بەخۆیەوە بینیوە".

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، "نیگەرانین لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح و پێشتریش هۆشداری بە ئیسرائیل درابوو، بە نیگەرانییەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین. هەوڵدەدەین هەموو لایەنەکان بەشدار بن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارە و هەماهەنگی لە پێناو ڕێککەوتنی کۆتایی".

جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمەریکا گوتی، "بەردەوام هۆشداری دەدەین بە ئیسرائیل کە دەستبەجێ دەروازەکان بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بکاتەوە".

چەندین جارە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدەن و دەڵێن، "خاڵی سنوری ڕەفەح و دەروازەی غەزە و میسر ڕێگایەکی گرنگە و لە ڕێگەیەوە پێداویستییە گرنگ و سەرەتاییەکان بۆ هاووڵاتیان دابین دەکرێت ئەگەر گەیاندنی هاوکارییەکان ڕابگیرێت دۆخی مرۆیی کارەساتبار دەبێت".

وتووێژەکانی دوایین جاریش بۆ گەیشتنی فەڵەستین و ئیسرائیل بە ئاگربەست بێ ئەنجام کۆتایی هات، ئەگەرچی حەماس ڕازیبوو بە ڕیککەوتن، بەڵام ئیسرائیل بە تووندی ڕەتیکردەوە و ئامادەی ڕێککەوتن نەبوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین