حوسییەکان هێرشیان کردە سەر دوو کەشتی لە کەنداوی عەدەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

حووسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، هێرشیان کردە سەر دوو کەشتی لە کەنداوی عەدەن و دووپات لە بەردەوامیدان بە هێرشەکانیان دەکەنەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە (نۆی ئایار/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاوی کردەوە، عەمید یەحیا سەریع، گوتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی حووسییەکان ڕایگەیاند، "دوو کەشتیمان کردە ئامانجی هێرشەکانمان لە کەنداوی عەدەن"

گوتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی حووسییەکان ڕاشیگەیاند، "لە هێرشەکانمان ژمارەیەک موشەکی بالیستیکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکارهێندراون، هەروەها کەشتییەکمان لە زەریای هیندی کردووەتە ئامانج و بەردەوام دەبین لە ئامانجەکانمان".

لە دوای دەستپێکردنی جەنگی غەزە و فەڵەستین حووسییەکانی یەمەن هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییەکانی وڵاتانی ئەمەریکا و ڕۆژئاوا دەستپێکردووە، چەندین جار باسیان لەوە کردووە کە تەنیا ڕاگرتنی جەنگی غەزە و فەڵەستین ئەوان لە هێرشەکان دەوەستێن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین