ئۆکراینا: هاوکاریی ئەمەریکا بۆ وڵاتەکەمان بەس نییە بۆ ڕاگرتنی سوپای ڕووسیا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا ستایشی کۆنگرێسی ئەمەریکای کرد بۆ هاوکاری کردنی وڵاتەکەی، بەڵام هۆشداریدا لەوەی بە تەنیا ئەم هاوکارییانە بەس نین بۆ ڕاگرتنی سوپای ڕووسیا.

ڕۆژی چوارشەممە (24/نیسان/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، دمیترۆ کولیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا ڕایگەیاند، "بە تەنیا پاکێجە هاوکارییەکان بۆ وڵاتەکەمان ناتوانن سوپای ڕووسیا بوەستێنن، پێویستمان بە یەکگرتوویی و هاوبەشییە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی دوژمن".

وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا ڕاشیگەیاند، "پێویستە هاوکاری سەربازی و دارایی زیاتر بۆ ئۆکراینا دابین بکرێت، سەردەمی ئاشتی لە ئەوروپا کۆتایی هاتووە بۆیە پێویستە یەکگرتوو بین. داوا لە هاوپەیمانانمان دەکەم هاوخەمی و هاوسۆزی بۆ وڵاتەکەمان دەرببڕن".

وتەکانی ئەم وەزیرە هاوتا دەبێت لەگەڵ وتەکانی گوتەبێژی کریملین کە ڕایگەیاندبوو، "هاوکارییەکان بۆ ئۆکراینا هیچ گۆڕانکارییەک لە هێڵی پێشەوەی جەنگ ناگۆڕێت، ئێمە بەردەوام دەبین لە کوشتنی زیاتری ئۆکراینییەکان".

لە دوایین پێشهاتدا سەبارەت بە هاوکارییەکان بۆ ئۆکراینا کۆنگرێسی ئەمەریکا بڕیاریدا نزیکە (61) ملیار دۆلار وەک هاوکاری بۆ ئۆکراینا خەرج بکرێت و سەرۆکی ئەم وڵاتەش سوپاسی ئەمەریکای کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین