وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی چین دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بڕیارە (23) ی ئەم مانگە بە سەردانێکی چوار ڕۆژە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی چین بکات، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکاندا باس لە نیگەرانییەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە هاوکاری چین بۆ ڕووسیا بکرێت.

ڕۆژی پێنجشەممە (18/نیسان/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، "سەرەڕای گرژییە ئابوورییەکانى نێوان ئەمەریکا و چین، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی چین دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە".

چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکاندا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا تیشک بخاتە سەر، "نیگەرانییەکانی ئەمەریکا بەرانبەر بە چین دەربارەی یارمەتییەکانى ئەو وڵاتە بۆ ڕووسیا، ناکۆکییەکانی چین لەگەڵ فلیپین. میکانیزمی دۆزینەوەی ڕێگە چارەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات یەکێک دەبێت لە گفتۆگۆ سەرەکییەکانی سەردانەکە". 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، "ئێمە پێشوازی لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەکەین، بەردەوام داوامان لەو وڵاتە کردووە گرنگی بە پێشبڕکێ بازگانییەکان بدات و دادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت".

ئەگەرچی ئەمەریکا باجێکی زۆر دەخاتە سەر کاڵا هاوردەکراوەکانی چین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چین بەردەوامە لە پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی خۆی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین