فەرماندەى سوپاى ئەمەریکا لە ئەوروپا: ئەگەر هاوکارى ئۆکراینا نەکەین شکست دەهێنین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

رۆژنامەى نیویۆرک تایمیزى ئەمەریکى رایگەیاند، سوپاى ئۆکراینا سێ خاڵى لاوازى سەرەکى هەیە بەرانبەر رووسیا لە بەرەکانى جەنگ هەیە، بەرسێکى سەربازى ئەمەریکیش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەگەر هاوکاریى کیێڤ نەکەین، لەو جەنگە شکست دەهێنین.

ئەمڕۆ چوارشەممە (17/ نيسان/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، رۆژنامەى نیویۆرک تایمز لە راپۆرتێکدا ئاشکراى کردووە، ماوەى چەند مانگێکە ئەمەریکا رەوانەکردنى پێداویستى سەربازى بۆ ئۆکراینا کەمکردۆتەوە، ئەوەش واى کردووە بەرپرسانى ئۆکراینا تووشى بژاردەى قوورس بن و زیانەکان رۆژانە لە ریزى هاووڵاتیانى سیڤیل زیاد بکات.

بەگوێرەى رۆژنامە ئەمەریکییەکە کیێڤ رووبەڕووى سێ خاڵى لاواز بۆتەوە، کە بریتییە: لە کەمى پێداویستى، کەمبوونەوەى هێزە راهێندراوەکان، لاوازبوونى بەرگرى ئاسمانى.

هەفتەى رابردوو ژنەڕاڵ کریستۆڤەر کافولى، فەرماندەى باڵاى سەربازیى ئەمەریکى لە ئەوروپا لەبەردەم کۆنگرێسى وڵاتەکەى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، پێداویستى سەربازیى لە ئۆکراینا زۆر کەمى کردووە.

لە بەشێکى قسەکانى گوتى، ئەگەر هاوکارییەکانمان بۆ ئۆکراینا بەردەوام نەبێت، ئەوا لەو جەنگە شکست دەهێنین، بۆ ئەوەش هانى کۆنگرێسمانەکانى دا یاسایەکى نوێ بۆ هاوکارییەکان دەربکەن.

بەگوێرەى لێدوانى ژنەڕاڵ یۆرى سۆدول، فەرماندەى هێزەکانى ئۆکراینا لە رۆژهەڵات ژمارەى هێزەکانیان بەراورد بە رووبەڕووبەرى بەرەکانى جەنگ کەمى کردووە، کە هەشت تا دە سەرباز دەبێت بەرگرى لە (100) مەتر خاک بکات، ئەگەر دوو سەربازیش بێت لەو بەرەیە دەبێت بەرگرى لە (20) مەتر بکات، پرسیارەکە ئەوەیە کێ بەرگرى لەو (80) مەترەى ماوە بکات.

سەبارەت بە لایەنى سێیەم بەگوێرەى لێکۆڵینەوەیەکى پەیمانگەى جەنگ، سەرکردەکانى ئۆکراینا تووشى برژاردەى قورس بوونە بۆ چۆنیەتى بەرگرى ئاسمانى، چونکە مووشەکانى رووسیا شار و ژێرخانى ئۆکراینا بە ئامانج دەگرن، بۆ ئەوەش رووسەکان کشانەوەى سییتەمەکانیان لە بەرەکانى پێشەوەى جەنگ بۆ بەدەستهێنانى دەستکەوتى لەسەرەخۆ قۆستۆتەوە، لاوازى سیستەمى بەرگرى ئۆکراینا بۆتە هۆى ئەوەى ژێرخانى ئۆکراینا زیاتر بە ئامانج بگرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین