سوپاى ئۆکراینا (13) فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى رووسى تێکدەشکێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سوپاى ئۆکراینا لە راگەیێندراوێکدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە شەوى رابردوو (13) فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى رووسیایان لە ناوچەکانى باشوورى وڵاتەکەیان خستۆتەخوارەوە.

ئەمڕۆ هەینى (پێنجى نیسان/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، سوپاى ئۆکراینا راگەیێندراوێکى لەسەر هێرشەکانى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى رووسیا بۆ سەر باشوورى وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە، کە (13) فڕۆکەى بێفڕۆکەوانیان تێکشکاندووە.

لە راگەیێندراوەکە هاتووە سەرەڕاى بەکارهێنانى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان، لە ناوچەکانى زابۆرژیا و ئۆدیسیا و دەنبیرۆبترۆڤست رووسیا مووشەکى جۆرى (ئێس 300  و ئێس 400)ى و سێ مووشەکى جۆرى ئەسنکەندەر ئێمى لەم هێرشە بەکارهێناوە.

کۆمەڵەى هێزەکانى باشوور لە ئۆکراینا ئاماژە بەوە دەکات، لە یەکێک لەم هێرشانە ژێرخانى وزە لە ناوچەى ئۆدیسیا بەکار هاتووە، بەڵام هێزەکانى بەرگرى توانیان هەر چوار فڕۆکەکە تێکبشکێنن.

دەبارەى زیانەکانیش راگەیێندراوەکە باس لەوە دەکات زیان بەر شوێن و خانووە کشتووکاڵییەکان لە زابۆرژیا کەوتووە.

ئۆلییە سینیهۆبۆڤ، فەرمانڕەواى ئەو ناوچەیە رایگەیاند، ئەو هێرشانە زیانى بە چوار ئۆتۆمبێل و باڵەخانەیەکى پێنج نهۆمى گەیاندووە، بەڵام باسى هیچ زیانێکى گیانى نەکردووە.

ماوەى چەند هەفتەیەکە رووسیا هێرشەکانى بۆ سەر ژێرخانى وزە لە ئۆکراینا چڕکردۆتەوە، بەو ئامانجەى تۆڕەکانى کارەبا و وزە پەک بخات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین