لە هێرشێكى ئيسرائيلى حەوت هاووڵاتى ئەوروپى كوژران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لە هێرشێكدا بۆ سەر چێشتخانەی تيمى رێكخراوى ناوەندی جیهان حەوت كارمەندى رێكخراوەكە كوژران، كە هاووڵاتى وڵاتانى ئەوروپان، رێكخراوەش رايدەگەينێت، پێشتر ئيسرائيلمان ئاگاداركردبۆوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (دووى نيسان/2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى كردەوە، بەهۆى هێرشى ئيسرائيل بۆ سەر تيمێكى سەر بە رێكخراوى چێشتخانەی ناوەندی جیهان حەوت كارمەندى ئەو رێكخراوە لە شارى ديربەلح لە كەرتى غەزە كوژران.

رێكخراوەكە جەخت لەسەر ئەوش دەكاتەوە، ئەو هێرشە لە كاتێدابووە، پێشتر هەماهەنگيمان لەگەڵ سووپاى ئيسرائيل دا هەبوو.

چێشتخانەی ناوەندی جیهان ئاماژە بەوە دەكات، ئەو هێرشە تەنسا بۆ سەر ئێمە نەبووە، بەڵام بۆ رێكخراوە مرۆييەكانى ديكەش بووە، سەبارەت بە ناسنامەى كوژراوەكانيش دەڵێت، هاووڵاتى ئوستراڵى و پۆڵندى و بەريتانى بوون، هەندێكيان خاوەنى هەردوو دوورگەزنامەى ئەمەريكى و كەنەدى و فەڵەستينى بوون.

دەربارەى كارەكانيشيان رێكخراوەكە رايگەياند، بە شێوەيەكى كاتى و دەستەبەجێ كارەكانمان لەو ناوچەيە رادەگرين و لە ماوەيەكى نزيك بڕيار لەسەر كارى داهاتوومان دەدەين.

ئێوارەى دوێنێ سوپاى ئيسرائيل بۆردوومانى ئۆتۆمبێلى تيمێكى سەر بە رێكخراوى چێشتخانەی ناوەندی جیهانى لە ئەنجامدا حەوت كارمەندى ئەو رێكخراوە كوژراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین