ئیسرائیل رەوانکردنى شاندى سەربازیى بۆ ئەمەریکا هەڵوەشاندەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل بڕیارى سەردانى شاندى سەربازیى وڵاتەکەى بۆ واشنتن هەڵوەشاندەوە، ئەوەش لە بەرانبەر ئەوەى ئەمڕۆ ئەمەریکا لە ئەنجوومەنى ئاسایش ڤیتۆى بەرانبەر راگرتنى جەنگ لە غەزە بەکار نەهێنا.

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە (25/ئادار/ 2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، نووسینگەى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئەمەریکا لەو سیاسەتەى لە سەرەتاى جەنگى غەزە لە ئەنجوومەنى ئاسایش گرتبوویەبەر ئێستا پاشەکشەى کردووە.

لە بەشێکى دیکەى راگەیێندراوەکە هاتووە، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل ئاماژە بەوەش دەکات، ئەمەریکا لە هەڵوێستى نەگۆڕى چەند رۆژ پێش ئێستاشى پاشەکشەى کردووە کە بڕیاربوو بەگوێرەى ماددەى یەک راگەیاندنى ئاگربەست بەرانبەر ئازادکردنى دیلەکان بێت.

راگەیێندراوەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەمەریکا مافى ڤیتۆى دژ بەو دەقە نوێیە بەکار نەهێناوە، کە داواى ئاگاربەستى دەستبەجێ دەکات، بەبێ مەرجى ئازادکردنى دیلەکان.

ناتەنیاهۆ دەشڵێت، ئەوە پاشەکشەیەکى روون لە هەڵوێستى نەگۆڕى ئەمەریکا لە ئەنجوومەنى ئاسایش کە لە سەرەتاى جەنگەوە پەیڕەوى دەکرد.

دەربارەى کاریگەرییەکانیش ئاماژە بەوە دەکات، پاشەکشەى ئەمەریکا کاریگەرى لەسەر جەنگ و ئازادکردنى دیلەکان دەبێت، چونکە هیوایەک بە فشارە نێودەوڵەتییەکان بزووتنەوەى حەماس دەدات، رێگەى دەدات ئاگربەبەست بەبێ ئازادکردنى دیلەکان راگەیێنێت. 

لە راگەیێندراوەکەى نووسینگەى سەرۆک وەزیران هاتووە، سەرۆک وەزیران رەوانەکردنى ئەو شاندە باڵایەى بۆ واشنتن هەڵوەشاندنەوە کە بڕیار بوو بۆ گفتوگۆ لەسەر ئۆپراسیۆنى سەربازیى بۆ سەر رەفەح لە باشوورى غەزە بکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین