جه‌مال كۆچه‌ر: بڕیاره‌كه‌ى وه‌زیرى دارایى عێراق هیچ كارییگه‌رییه‌كى بۆ هه‌رێمى كوردستان نابێت کوردستانی

سیهام میران ، تایبەت بە نوچەنێت

وه‌زیرى دارایى عێراق داوا ده‌كات باج بخرێته‌ سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "بابەتەکە مشتوومرێکی زۆری لەسەر و هیچ کاریگەریەکی بۆ مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان نابێت.

ئەمرۆ شەممە ١٧ی نیسان، چەند پەرلەمانتارێك نووسراوێکی عەلی عه‌لاوى وەزیری دارایی عێراقیان بڵاوکردۆتەوە، کە داوادەکات بریاری وەرگرتنی باج لە مووچە خۆرانی عێراق جێبەجێبکرێت".

شاره‌زایان و په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن، چاوەڕوان دەکرێت ئەم بریارە ناڕەزایی و مشتومرێکی زۆری لەسەربکرێت، سەبارەت بە ئەگەری جێبەجێکردنی ئه‌و بڕیاره‌ له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت بۆ نوچەنێت گووتی، "تاکو ئێستاکە بڕیارەکە نەدراوە تەنیا قسە و مشتومری لەسەر کراوە، ئەم بریارە هیچ کاریگەریەکی بۆ سەر فه‌رمابنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان نابێت."
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین