فاتیح ئەربەکان: تورکیا بەردەوامە لە بازرگانیکردن لەگەڵ ئیسرائیل تورکیە

نوچەنێت:

سەرۆکی پارتی رەفاهی نوێ رەخنە لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەگرێت و دەڵێت، "بەلایەنی کەم هەر پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل بپچرێنن، ئەو مرۆڤانە گۆراون بۆ دڕندە و بکوژ لەمرۆڤایەتی دەرچوونە ئایا دەپرسم تەنیا بۆ ئێمە ماوە بازرگانی بەرێگەی بەندەرەکانمان کاڵا هەناردە بکەن؟"

ئەمرۆ چوارشەممە (13/ئازار/2024) ماڵپەری (ئیندیپێنت) بڵاویکردەوە، فاتیح ئەربەکان، سەرۆکی پارتی رەفاهی نوێ سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە لە مانگی رەمەزاندا رایگەیاند، "لەرۆژی رەمەزانی پیرۆز رژێمی زایۆنیستی پێی زۆرە بەرداغێک ئاو بدرێتە منداڵی بێتاوانی غەززە، جگە لە بۆردومانکردنیان منداڵی بچوک وا لە تێنویان و برسیان دەمرن." 

ئەربەکان رەخنەی زۆر توند لە حکومەتەکەی دەگرێت و دەڵێت، "ئایا ئێمە وەک دەوڵەتێک و میلەتێک زۆر لاوازین؟ نەتوانین رێگەی هاوکاری بکەینەوە؟ جگە لەوەی کە ناتوانین شەڕ لە دژی ئیسرائیل رابگەیەنین، تاوەکو ئێستا بازرگانی بەردەوامە کەشتییەکان لە رێگەی بەندەری تورکیاوە بە بەهای ملیارەها دۆلار کاڵا باردەکەن بۆ ئیسرئیل."

هەروەها سەرۆکی پارتی رەفاهی نوێ ئاماژەی بەوەدا، "ئێمە نەوەی عوسمانییەکانین ئایا تەنیا بۆ ئێمە ماوە ئیسرائیلی بکوژ بپارێزین؟ بۆ ناتوانین ئاسمانی بەندەرەکانمان دابخەین  بەداخم بۆ خۆمان دەترسین بەرامبەر دیمەنەکانی غەززە وغەمی لە دەستدانی کورسییەکانمانە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین