سەرۆك كۆمارى عێراق داوا دەكات پەلە لە هەڵبژاردنى سەرۆكى پەرلەمان بكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

د.لەتيف رەشيد، سەرۆك كۆمارى عێراق داواى لە لايەنە سياسيى و فراكسيۆنەكانى پەرلەمان كرد پەلە بكەن بۆ هەڵبژاردنى سەرۆكى نوێ بۆ پەرلەمان كرد.

ئەمڕۆ يەكشەممە (10/ ئادار/2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى كردووە، لە وتارى دامەزراندنى (100) پەرلەمانى عێراق د.لەتيف رەشيد  رايگەياند، عێراق لەكاتى خۆى لە پێشى ئەو وڵاتانە بووە كە دەستووريان داناوە، لە رووى پرەنسيپ و بنەماكان و پارێزگارى لە ماف و ئازادييەكان كردووە.

سەرۆك كۆمارى عێراق لە بەشێكى ديكەى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، دامەزرێنەرانى دەسەڵاتى نيشتيمانى كاريان لەسەر ئەوە كردووە، كە ياسا بنەڕەتييەكانى عێراق بەدستى عێراقييەكان بنووسرێتەوە.

د.لەتيف رەشيد باسى لەوەش كرد دواى ئەوەى عێراق دەسەڵاتى ديكتاتۆرى رەتكردەوە لە قۆناغى دەسەڵاتى تۆتاليتارى دەرچوو،  بەرهەمەكەشى لە دەستوورى ساڵى (2005) بەرجەستە بوو، بۆيە وەك سەركردەكايەتى سياسى بڕياربەدەستمان لەسەرمان پێويستە دامەزراوەكانى لە دەستوور هاتووە كامڵيان بكەين.

دەربارەى دۆخى پەرلەمانيش داواى لە هێزە سياسى و ئەنجوومەنى نوێنەران كرد، پەلە لە هەڵبژاردنى سەرۆكێکى نوێ  بكەن بۆ پەرلەمان، بۆ ئەوەى ئەو ياسانەيە تەواو بكەن كە لە خزمەتى خەڵك و نيشتيمان دايە.

لە مانگى تشرينى دووەمى ساڵى رابردوو دادگاى فيدڕاڵى مافى ئەندامێتى لە محەمەد حەلبووسى سەرۆكى پەرلەمانى عێراق سەندەوە، تا ئێستا لايەنە هيچ كەسێك بۆ ئەو پۆستە هەڵنەبژێردرايتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین