ئيسرائيل هێرشى كردە سەر قووڵايى خاكى لوبنان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئيسرائيل دوو هێرشى كردە سەر دەوروبەرى شارى بەعلەبەك كە بە بنكەى سەرەكى حزبوڵاى لوبنانى لە باشوورى لوبنان دادەندرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (26/ شوبات/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، چەند سەرچاوەيەكى ئەمنى بە ئاژانسەكانى هەواڵيان راگەياندووە، سەرلەبەيانى ئەمڕۆ ئيسرائيل چەند جارێك هێرشى كردۆتە سەر شوێنە سەرەكييەكانى حزبوڵا لە لوبنان.

بەگوێرەى زانيارييەكان لە يەكەم گورزى ئيسرائيل بۆ دەوروبەرى بەعلەبەك دوو چەكدارى حزبوڵاى لوبنانى كوژراون.

لە هێرشى يەكەمدا باڵەخانەيەكى سەر بە دامەزراوەى حزبوڵا لە شارى بەعلەبەك كراوەتە ئامانج، هێرشى دووەميش بۆ سەر كۆگايەكى سووتەمەنى سەر بەو حزبەبووە.

سەبارەت بەو هێرشانە سوپاى ئيسرائيل رايگەياند، هێرشەكانيان بۆ سەر قووڵايى خاكى لوبنان بووە، ئامانجيشيان لێدان بووە لە حزبوڵا. 

سەبارەت بە هەڵوێستى فەرمى حزبوڵا لەسەر ئەو هێرشانە تا ئێستا هيچ لێدوانێكى فەرميان سەبارەت بە زيانە گيانى و مادييەكانى ئەو هێرشانە نەداوە.

لەدواى هێرشەكانى حەوتى ئۆكتۆبەرى ساڵى رابردوو، حزبوڵاى لوبنانى چەند جارێك بە مووشەك هێرشى كردۆتە سەر ئيسرائيل، لە بەرانبەردا سوپاى ئيسرائيل بە توندى بەرپەرچى هێشەكانى داوەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین