ناتۆ به فهرمى وادهى كشانهوهى هێزهكانى له ئهفغانستان ئاشكرا دهكات
نوچهنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "دویچە ولە" بڵاوی کردەوە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئێوارەی چوارشەممە ١٤ی نیسان لە لێدوانێکی تەلەڤزیونیدا بە فەرمی چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە و هاوپەیمانانی ناتۆی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند. بەو پێیە چوونەدەرەوەی هێزەکان لە سەرەتای مانگی ئایار (دوو هەفتەی تر) دەست پێ دەکات و ئەوپەڕی تا ١١ی ئەیلول (پێنج مانگی تر) کۆتایی پێ دێت.
وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ٣٠ وڵاتی ئەندامی ناتۆ هاوکات بڕیاریان دا لە ڕۆژی یەکەمی مانگی ئایاردا هێزەکانیان بە شێوەیەکی هاوئاهەنگ و هەڵسەنگێندراو لە ئەفغانستان ببەنە دەرەوە.
ینس ستولتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ لەو بارەوە وتی: " ئێمە پێکەوە ڕۆیشتین بۆ ئەفغانستان و ئێستاش پێکەوە بەجێی دێڵین. ئەوە بڕیارێکی ئاسان نەبوو و لەوانەیە مەترسیداریش بێت بەڵام تاقە جێگرەوەی ئەو بڕیارە ئەوەیە کە بۆ ماوەیەکی زیاتر و ڕەنگە بە هێزی زیاترەوە لەوێ بمێنینەوە".
لە ئێستادا نزیکەی نۆ ههزار و 600 سەربازی ناتۆ لە ئەفغانستان هەن و دوو ههزار و 500 کەسیان ئەمریکیی و ههزار و 100 کەسیان ئەڵمانین.
هێزەکانی ئەمریکا دوای هێرشەکانی ١١ی سیپتەمبەری ٢٠٠١ هێرشیان کردە سەر ئەفغانستان کە لەژێر دەسەڵاتی تالیباندا بوو بۆ ئەوەی جارێکی تر لەو وڵاتەوە پلانی هێرش بۆ سەر ئەمریکا دانەڕێژرێت. بایدن لە لێدوانەکەی خۆیدا جەختی کردەوە ئێستا ئەمریکا گەیشتووە بەو ئامانجە. بایدن وتی: "کاتی ئەوە هاتووە ئەو شەڕە بەردەوامە کۆتایی پێ بێت".
١٠ ساڵ پێش ئێستا ئوسامە بن لادەن ڕابەر و دامەزرێنەری ئەلقاعیدە کوژرا. بایدن لە لێدوانەکەیدا وتی: "دوای ئەوە ئیتر مانەوە لە ئەفغانستان بەردەوام ناڕوونتر بووە". بە وتەی سەرۆکی ئەمریکا لە ئێستادا هەڕەشە تیرۆریستییەکان لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان پەرەیان سەندووە و ئیتر زۆر بێ مانایە هەزاران سەرباز لە وڵاتێکدا کۆببنەوە.
بایدن وتی ئەمریکا بە دوای ڕووداوەکانی ١١ی سیپتەمبەر چووە ناو خاکی ئەفغانستان و هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢١دا هێشتا لەوێ بمێنێتەوە. سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوکات داوای لە تالیبان کرد بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات و ڕێگا نەدات "تیرۆریستەکان خاکی ئەو وڵاتە بۆ هەڕەشە لە ئەمریکا یان هاوپەیمانانی بەکار بهێنن". حکومەتی ئەفغانستانیش بەڵێنێکی هاوشێوەی داوە.
بایدن وتیشی لە داهاتوودا هەموو جۆرە یارمەتییەک بە حکومەتی ئەفغانستان دەدەن. هەروەها داوای لە وڵاتانی ناوچە و لەوانە پاکستان، ڕووسیا، چین، هیند و تورکیا کرد پشتیوانی لە ئەفغانستان بکەن. بەڵام ئاماژەی بە ناوی ئێران نەکرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment