سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دیدارێكى له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارانى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدا کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ یەکشەممە (18/شوبات/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لە میونشن له‌گه‌ڵ ئیمانوێل بۆن و ئان كلێر لوژاندر ڕاوێژكارانى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ كاروبارى دیپلۆماسى، ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌، گفتوگۆیان كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا "تێڕوانین و بۆچوونى خۆیان له‌سه‌ر كۆى پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى و سیاسى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى پشێوى و ئاڵۆزییه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه‌ خسته‌ڕوو. له‌مباره‌یه‌وه‌ هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و ڕێگرتن له‌ ئه‌گه‌رى ئاڵۆزبوونى زیاترى ره‌وشى ناوچه‌كه‌."

هاوكات ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و مه‌ترسییه‌كانى داعش، باس كران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین