سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و كایا كالاس تاوتوێى  دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆک وەزیرانى ئیستۆنیا کۆبوونەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، "سوپاسى ڕۆڵى هێزه‌كانى ئیستۆنیاى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد."

ئەمڕۆ یەکشەممە (18/شوبات/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە میونشن له‌گه‌ڵ كایا كالاس سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیستۆنیا كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌شى ئیستۆنیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئه‌منیدا، ڕۆڵى هێزه‌كانى ئیستۆنیا له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا له‌ هه‌رێمى كوردستان باس كرا و تیشكیان خسته‌ سەر دۆخى ئه‌منیى و سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و كایا كالاس، "خواستى هاوبه‌ش بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا" كرده‌وه. 

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، به‌ بایه‌خه‌وه‌ باس له‌ سه‌ردانى ناوه‌ڕاستى مانگى ڕابردووى سه‌رۆك ئالار كاریس سه‌ركۆمارى ئیستۆنیا و شاندى یاوه‌رى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ هه‌ولێر كرا. لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان "سوپاسى ڕۆڵى هێزه‌كانى ئیستۆنیاى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد."

هاوكات لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا ده‌رباره‌ى دوایین "پێشهاته‌كانى ڕه‌وشى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ و ئۆكرایینا و كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى" ئاڵوگۆڕکرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین