سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە فەرمى سەردانى ئه‌رمه‌نستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

دواى نێوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە (17/شوبات/2024) له‌ كۆنفرانسى ئاساییشى میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا،‌ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ نیكۆل پاشینیان، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌رمه‌نستان، كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنیه‌تیى بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى و بازرگانیدا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى ڕه‌وشى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له‌ ئۆكرایینا، خرانه‌ به‌ر باس و بیروبۆچوونیان له‌باره‌یانه‌وه‌، ئاڵوگۆڕ كرد."

هاوکات هه‌ردوولا "ئاماده‌یى و خواستیان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى و له‌مباره‌یه‌وه‌ باس له‌ به‌رنامه‌ى سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌رمه‌نستان كرا."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و گرنگیى پاراستنى سه‌قامگیرییان تاوتوێ كرد و داكۆكییان له‌ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان كرده‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین